Accessibility links

سەرۆکی ئۆکرانیا هەوڵ دەدات گەمارۆی بازرگانی نێودەوڵەتی بخرێتەسەر ڕووسیا


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی داوای سزایەکی نوێی نێودەوڵەتی کرد بۆ سەر ڕووسیا، پێشنیاریکرد بایکۆتی نەوت و هەناردەکانی دیکەی ڕووسیا بکرێت و هەناردەکردنی کەلوپەلیش بۆ ڕووسیا قەدەغە بکرێت.

سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا بەهۆی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکرانیا بوونەتە هۆی گۆشەگیرکردنی ڕووسیا بۆ ئاستێک کە پێشتر ڕووسیا نەیبینیوە.

زێلێنسکی وتی فشارە ئابوورییەکان دەبێت زیاد بکرێن، داوای کرد گەمارۆیەکی بازرگانی نێودەوڵەتی بخرێتەسەر ڕووسیا.

وتی " ئەگەر داگیرکارییەکە بەردەوام بێت و ڕووسیا دەستبەداری پلانەکانی نەبێت دژی ئۆکرانیا، ئەوا پێویستمان بە کۆمەڵێک سزای دیکە هەیە، لەپێناو ئاشتیدا." ئاماژەشی بەوەدا دەبێت بایکۆتی نەوت و بەدیاریکراوی بەرهەمەکانی نەوتی ڕووسیا بکرێن.

وتی " هەناردەکردن بۆ ڕووسیا بایکۆت بکەن، ئەگەر پابەندی یاسا شارستانییەکان نەبوون، کەواتە دەبێت کەلوپەل و خزمەتگوزارییە شارستانییەکانیشیان بۆ نەچێت، با جەنگ خۆراکیان بداتێ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG