Accessibility links

ئۆکرانیا: هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا ژێرخانی بەندەری دانوبییان کردووەتە ئامانج


Russia Ukraine War
Russia Ukraine War

بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن ڕووسیا لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردووەتە سەر بەشەکانی باشووری هەرێمی ئۆدێسا و هێرشەکان دوو بۆ سێ کاتژمێرییان خایاندووە، وتیشیان بەندەری ڕووباری دانوبی کراوەتە ئامانج و لانیکەم دوو کەس بریندار بوون.

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە 22 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان لە کۆی 25 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی شاهیدییان خستووەتە خوارەوە.

لە دوای شکستی ڕێککەوتنی دانەوێڵەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکرد و ڕووسیا کشایەوە لێی، بەندەری دانوبی بووەتە ڕێڕەوی سەرەکی ئۆکرانیا بۆ هەناردەکردنی گەنمەکەی بۆ دەرەوە، ڕێککەوتنەکە ڕێگەی بە ئۆکرانیا دابوو گەنمەکەی لە ڕێی دەریای ڕەشەوە هەناردەی دەرەوە بکات.

سەرۆکی ستافی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئاندرێ یەرماک وتی " تیرۆریستانی ڕووسیا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ژێرخانی بەندەرەکان لە هیوای ئەوەدا بتوانن قەیرانی خۆراک و برسێتی لە جیهاندا دروست بکەن."

سەرکردایەتی سەربازیی باشووری ئۆکرانیا وتی لانیکەم دوو هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG