Accessibility links

ئۆکرانیا پیرۆزباییەکەی ڕابەری بێلاڕووس بە بۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی ئۆکرانیاوە ڕەت دەکاتەوە


ڕابەری بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ
ڕابەری بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ

ئۆکرانیا پیرۆزباییەکەی ڕابەری بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆی بە بۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی ئۆکرانیاوە ڕەت کردەوە، هەروەها ڕەخنەی توندی لە بێلاڕووس گرت لەسەر ئەوەی ڕێگەی بە ڕووسیا داوە لەسەر خاکەکەیەوە هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا.

لە پەیامێکی پێشبینی نەکراودا لەسەر ماڵپەڕەکەی، لوکاشینکۆ پیرۆزبایی لە ساڵیادی 31 ساڵەی سەربەخۆی ئۆکرانیا کرد لە یەکێتی سۆڤییەت، هەروەها هیوای " ئاسمانێکی ئارام و لێبووردەیی و ئازایەتی و بەهێزی و سەرکەوتنی بۆ ئۆکرانیا خواست لە دووبارە گەڕاندنەوەی ژیانێکی باشدا."

بێلاڕووس هاوپەیمانێکی نزیکی ڕووسیایە و ڕێگەیدا مۆسکۆ خاکەکەی بەکاربهێنێت بۆ ڕەوانەکردنی دەیان هەزاران سەربازیی ڕووسی بۆ ناو ئۆکرانیا، هەروەها خاکەکەی بەکارهێندراوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی موشەکی بۆ سەر ئۆکرانیا.

لوکاشینکۆ گوتی " من باوەڕم وایە ناکۆکییەکانی ئەمڕۆ ناتوانن پەیوەندییە باشە چەند سەدەییەکانی نێوان گەلانی دوو وڵاتە دراوسێکە لەناوببەن."

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی ئۆکرانیا میخایلۆ پۆدۆلیاک بە توندی سەرکۆنەی بەیاننامەکەی لوکاشینکۆی کرد.

پۆدۆلیاک گوتی " لوکاشینکۆ بەڕاستی باوەڕی وایە جیهان تێبینی بەشداربوونەکەی نەکردووە لە تاوانەکان دژ بە ئۆکرانیادا."

گوتی " لەبەر ئەوەیە بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕی هیوای ئاسمانێکی ئاراممان بۆ دەخوازێت و لە هەمان کاتیشدا ڕێگە بە هێرشە موشەکییە کوشندەکان دەدات لێمان بدەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG