Accessibility links

ئۆکرانیا سیستمی بەرگری ئاسمانی لە ئەمەریکاوە وەردەگرێت


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت ئۆکرانیا سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی لە ئەمەریکاوە وەرگرتووە. ئەمەش یەکەمین جارە دان بەوەدا بندرێت کە ئەمەریکا سیستمی بەرگری ئاسمانی ناسامسی داوە بە ئۆکرانیا. مانگی ڕابردووش ڕەوانەکردنی سیستمەکە لەلایەن واشنتنەوە پەسەند کرا.

زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی فەڕەنسادا گوتی " بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە ئەمەریکا هەیە بۆ پیشاندانی سەرکردایەتی و پێدانی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی بە ئۆکرانیا. دەمەوێت سوپاسی سەرۆک بایدن بکەم بۆ ئەو بڕیارە ئەرێنییە کە پێشتر دراوە."

گوتیشی " بەڵام باوەڕم پێبکەن بەس نین بۆ پاراستنی ژێرخانی هاوڵاتیانی مەدەنی و نەخۆشخانە و خوێندنگاکان و ماڵی ئۆکرانییەکان."

زێلێنسکی سوپاسی ئەمەریکاشی کرد لەسەر سیستمی هیمارس و سیستمەکانی دیکەی هاویشتنی موشەک کە بوونەتە هۆی ئەوەی ئۆکرانیا پێشڕەوی بەسەر هێزە داگیرکەرەکانی ڕووسیادا بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG