بەرپرسێکی خزمەتگوزاری بەپەلەی ئۆکرانیا دەڵێت دوای تەواو بوونی جەنگەکەی ڕووسیا، ئۆکرانیا پێویستی بە لانی کەم 10 ساڵ دەبێت تاوەکو بتوانێت خاکی وڵاتەکە لە مین و تەقەمەنییەکان پاک بکاتەوە.
بەرپرسەکە وتی ئۆکرانیا توانیویەتی 620 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکەکەی لە هەزاران ئامێری تەقینەوە و 2000 بۆمبەوە پاک بکاتەوە کە بۆمبەکان لە ئاسمانەوە خرابوونە خوارەوە. بەڵام نزیکەی 300 کیلۆمەتر چوارگۆشە هێشتا وەکو خاکێکی " مینڕێژکراو " سەیر دەکرێت.
گوتیشی ئەو ناوچەیە نیوەی خاکی ئۆکرانیا دەگرێتەوە و هێندەی گەورەیی خاکی ئیتاڵیایە.
وتەبێژی خزمەتگوزاری بەپەلەی ئۆکرانیا ئۆلیکساندەر خورنوزی وتی " 10 ساڵمان دەوێت، ئەوەش بە گەشبینییەوە دەیڵێم. چونکە نازانین چی ڕوودەدات لەو ناوچانەدا کە لە ئێستادا شەڕییان تێدایە."
بەرپرسەکە بە ڕۆژنامەنووسانی گوت " بەس بیربکەرەوە لە ژمارەی ئەو بۆمبانەی کە لەلایەن دوژمنەوە بەسەرماندا خراونەتە خوارەوە."
گوتیشی یەکەمین ئەرکی سەرەکی دروستکردنی ژێرخانێکە بۆ پوچەڵکردنەوەی مینەکان لە ناوچەکانی دانیشتوان و شەقامەکان، بەڵام پاککردنەوەی دارستان و ڕووبار و کەناراوەکان کاتی زیاتری دەوێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
بەرپرسێکی خزمەتگوزاری: ئۆکرانیا پێویستی بە لانیکەم 10 ساڵ دەبێت تاوەکو خاکەکەی لە مینەکان پاک بکاتەوە
