Accessibility links

سەرکردەی سوپای ئۆکرانیا بەرپرسیارێتی هێرشەکانی سەر کرایمییە ڕادەگەیەنێت


سەرکردەی سوپای ئۆکرانیا ڤالێری زالوژنی
سەرکردەی سوپای ئۆکرانیا ڤالێری زالوژنی

سەرکردەی باڵای سوپای ئۆکرانیا بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکییەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ڕووسیای لە نیمچە دوورگەی کرایمییە ڕاگەیاند.

لە نوسراوێکدا کە دەزگای هەواڵی یوکرینفۆرم بڵاویکردۆتەوە، سەرکردەی سوپای ئۆکرانیا ڤالێری زالوژنی دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکان بە موشەک یاخود بە ڕۆکێت ئەنجامدراون. بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

لە نوسراوەکەدا کە زالوژنی و پەرلەمانتاری ئۆکرانیا میخایلۆ زابرۆدۆسکی پێکەوە نوسیویانە، دەڵێن " هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا سەرکەوتووانە توانییان شەڕەکە بگوازنەوە بۆ کرایمییە."

لە نوسراوەکەدا هاتووە دەڵێت " ئێمە باس لە زنجیرەیەک هێرشی موشەکی سەرکەتوو دەکەین دژی بنکە سەربازییە ئاسمانییەکانی دوژمن لە کرایمییە، لەسەروو هەموویانەوە بنکەی ئاسمانی ساکی." هەروەها ڕوونیشی کردەوە هێرشەکەی سەر ساکی لە 9 ی مانگی هەشتدا ئەنجامدراوە و 10 فڕۆکەی جەنگی ڕووسی " لە کار خستووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG