Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیاسەردانی عێراق دەکات


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی بڕیارە ڕۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا بگاتە بەغدادی پایتەختی عێراق، ئەمەش لە یەکەم سەردانیدا بۆ ئەو وڵاتە لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا.

وەزارەتەکە وتی کوڵێبا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن و سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع ئەل سودانیدا کۆببێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەحمەد ئەل سەحاف وتی " تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو لایەنییەکان و پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیش دەکەن."

سەردانەکەی کوڵێبا دوای ئەوە دێت کەمتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراقدا گفتوگۆیان کرد.

بەپێی بەیاننامەیەکی ئۆفیسی سودانی، لەو کاتەدا زێلێنسکی وتی " سوورە لەسەر پەرەدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراقدا لە سەرجەم بوارەکاندا." هەروەها عێراقی بە " وڵاتێکی سەرەکی و کاریگەر " ناوبردووە.

عێراق پەیوەندییەکی ئابووری باشی لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیاشدا هەیە، هاوکات هەڵوێستێکی بێلایەنی وەرگرتووە لە جەنگەکەی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا.

لە مانگی دووی ئەمساڵدا وەزیری دەرەوەی عێراق لە ماوەی سەردانەکەی هاوتا ڕووسییەکەی سێرگێی لاڤرۆڤدا بۆ بەغداد جەختی لە پشتیوانی بەغداد کردەوە بۆ گفتوگۆکان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG