Accessibility links

گروپی فێمینی ئۆکرانیا لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە کیێڤ دژی ئێران خۆپیشاندان دەکەن


ڕۆژی هەینی چالاکوانانی ئۆکرانیایی داکۆکیکار لە مافی ژنان بەبێ پۆشینی جلی سەرەوە و بە ڕووتی خۆپیشاندانێکییان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە کیێڤ ئەنجامدا.

گروپی فێمینی ئۆکرانیا گروپێکی هونەری فێمینستەکانە کە چەندین ساڵە لە ئۆکرانیا و دەرەوەش خۆپیشاندانی سەرکێشی ئەنجام دەدەن، نیشانەکەشییان ئەوەیە کە لە خۆپیشاندانەکاندا ژنەکان بەبێ پۆشینی جلی سەرەوە دەردەکەون، دروشمەکانیش لەسەر سنگییان نوسراوە.

کیێڤ دەڵێت ئێران هاوبەشی داگیرکارییەکەی ڕووسیایە لە ئۆکرانیا و بەردەوام ئاماژە بەوە دەدات کە پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی دەدۆزێتەوە کە لەلایەن ڕووسیاوە بەکاردەهێندرێن بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنی ئۆکرانیا.

پەیامنێرانی فرانس پرێس دەڵێن دوو چالاکەوان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێراندا لە کیێڤ کراسەکانییان لابردووە و دروشمی دژە ئێران و دژە ڕووسیایان وتووەتەوە و بە هەمان شێوە دروشمیان لەسەر جەستەیان نوسیوەتەوە.

حکومەتەکانی ڕۆژئاوا ئێرانییان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک بۆ ڕووسیا. تاران ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

وڵاتانی ڕۆژئاوا سزایان سەپاندووە بەسەر کەرتی فڕۆکەوانی ئێراندا، لەسەر ئەوەی گوایە موشەکی باڵیستیکی گواستووەتەوە بۆ ڕووسیا تاوەکو مۆسکۆ لە ئۆکرانیا بەکارییان بهێنێت.

فێمین کە لە ئۆکرانیا دامەزراوە و ئێستا لە وڵاتانی دیکەش لقی هەیە، کەمپین دەکات بۆ مافەکانی ژنان و دژی ئۆرتۆدۆکسی پارێزگارانە.

چەندین کاری سەرکێشییان ئەنجام داوە، لە ساڵی 2013 دا چالاکەوانێکییان بەرەو سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ڕایکرد کاتێک پوتن لە ئەڵمانیا بوو و پێی وت " دیکتاتۆر!"

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG