Accessibility links

دانیمارک بەنیازە دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ بکاتەوە


وەزیری دەرەوەی دانیمارک یەپی کۆفۆد
وەزیری دەرەوەی دانیمارک یەپی کۆفۆد

وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک وتی ڕۆژی دووشەممە دانیمارک دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکرانیا دەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دەستبەجێ دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە 24 ی مانگی دوودا باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ داخست.

وەزیری دەرەوەی دانیمارک یەپی کۆفۆد وتی " ئەوە سیمبولێکی زۆر بەهێزی پشتیوانی دانیمارک دەبێت بۆ ئۆکرانیا و گەلی ئۆکرانیا، کە ئەمڕۆ دووبارە دەرگاکانی باڵیۆزخانەکەمان دەکەینەوە."

کۆمەڵێک وڵاتی دیکەی وەکو ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا لەمدواییانەدا ڕایانگەیاند باڵیۆزخانەکانیان دووبارە دەگوازنەوە بۆ کیێڤ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG