Accessibility links

ئۆکرانیا تەرمی سەربازە ڕووسییەکان لە شەمەندەفەرێکدا کۆدەکاتەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنیان بە دیلەکان


کارمەندێکی ئۆکرانیا تەرمی سەربازە ڕووسییەکان هەڵدەگرێتەوە و دەیانخاتە عەرەبانەیەکی ساردەکەرەوەی شەمەندەفەرێکەوە
کارمەندێکی ئۆکرانیا تەرمی سەربازە ڕووسییەکان هەڵدەگرێتەوە و دەیانخاتە عەرەبانەیەکی ساردەکەرەوەی شەمەندەفەرێکەوە

ئۆکرانیا تەرمی سەربازە ڕووسییەکان کۆدەکاتەوە کە کەوتوونەتە ژێر خۆڵ و خاشاکی ئەو شارۆچکانەی ئۆکرانیاوە کە پێشتر لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکرابوون و هەوڵ دەدات لەڕێی دی ئێن ئەی و تاتووەکانی سەر لاشەی مردووەکانەوە تەرمەکان بناسێتەوە و لەگەڵ ڕووسیادا بە سەربازە دیلکراوەکانی ئۆکرانیا بیانگۆڕێتەوە.

خۆبەخشەکان یارمەتی هێزەکانی ئۆکرانیایان داوە 60 تەرمی سەربازە ڕووسییەکان لە هەرێمی خارکیڤی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆبکەنەوە، کە لەم هەفتانەی ڕابردوودا هێزەکانی ڕووسیا لەو ناوچەیە کشانەوە، تەرمەکان کۆدەکەنەوە و دەیانخەنە ناو عەرەبانەیەکی ساردکەرەوەی شەمەندەفەرێکەوە.

بەرپرسی لقی هاریکاریی مەدەنی و سەربازیی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا ئانتۆن ئیڤانیکۆڤ وتی هەندێک جار تەرمەکان وەکو بەشێک لە گۆڕینەوەی دیلەکان بەکاردەهێنرێن و هەندێک جاری دیکەش لەگەڵ تەرمی سەربازانی ئۆکرانیادا دەگۆڕدرێنەوە. بەتایبەتی تەرمی ئەفسەرە باڵاکان بەنرخن بۆ گۆڕینەوە.

وتی " سەرجەم بەڵگەنامە و کارتی بانک و شتەکانی دیکەی سەربازەکان کۆدەکەینەوە، هەرشتێک کە یارمەتیمان بدات تەرمەکە بناسینەوە، بە تاتوو و دی ئێن ئەییشەوە."

وتی " لە داهاتوودا ئەمە پێمان دەڵێت سەربازەکە کێ بووە و لە چی یەکەیەکدا بووە لەم ناوچەیەدا، بۆ ئەوەی بیانگۆڕینەوە."

وتیشی تەرمەکان لەڕێی شەمەندەفەرێکەوە دەگوازرێنەوە بۆ کیێڤی پایتەخت و لەوێ تیمێک هەیە کە گفتوگۆ لەسەر ئاڵوگۆڕکردنەکان دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG