Accessibility links

ئۆکرانیا هاوردەکردن لە ڕووسیاوە قەدەغە دەکات


ئۆکرانیا سەرجەم هاوردەکانی لە ڕووسیاوە قەدەغە کرد، کە پێش جەنگ ڕووسیا یەکێک بوو لە هاوبەشێکی سەرەکی بازرگانی ئۆکرانیا کە ساڵانە بڕی نزیکەی 6 ملیار دۆلار پێداویستی لە ڕووسیاوە هاوردەکردووە، هەروەها داواشی لە وڵاتانی دیکە کرد سزای توندتری ئابووری بسەپێنن بەسەر ڕووسیادا.

وەزیری ئابووری ئۆکرانیا یولیا سڤیریدێنکۆ وتی " ئەمڕۆ بە فەڕمی بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتە سەرکوتکارەکەدا هەڵدەوەشێنینەوە."

وتیشی " لە ئێستاوە هیچ بەرهەمێکی فیدراسیۆنی ڕووسیا هاوردەی وڵاتەکەمان ناکرێت."

لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا هیچ بازرگانییەک و خزمەتگوزارییەک لەنێوان دوو وڵاتەکەدا نەبووە، بەڵام ئەم بڕیارە قەدەغەکردنی هاوردەکردن لە ڕووسیاوە دەکاتە یاسا.

وتی " ئەم جۆرە هەنگاوە دەبێت وەکو نموونەیەک بێت بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و سزاکانی سەر ڕووسیا توندتر بکەنەوە، لەوانەش گەمارۆدانی وزەی ڕووسیا و گۆشەگیرکردنی سەرجەم بانکەکانی ڕووسیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG