Accessibility links

سوپای ئۆکرانیا دەڵێت هێرشەکەی ڕووسیا لە نزیک یەهیدنی سەرکەوتوو نەبووە


سوپای ئۆکرانیا دەڵێت ڕووسیا هێرشێکی سەرنەکەوتووی لە نزیک یەهیدنی ئەنجام داوە، ئەوەش دوای ئەوەی گروپی بەکرێگیراوی سەربازی واگنەر بانگەشەی ئەوەی کرد گوندێکی لە نزیک ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا گرتووە.

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا وتی ڕووسیا بەردەوامە لە سەنگ خستنەسەر هێرشەکانی بە درێژایی هێڵی پێشەوەی باخموت، یەهیدنیش دەکەوێتە سەر ئەو هێڵەوە.

شەڕی باخموت کە لە ئێستادا لە کۆی 70,000 دانیشتووانەکەی تەنها نزیکەی 5000 کەسی تیادا دەژی، یەکێک بووە لە خوێناویترین شەڕەکان لە ماوەی داگیرکارییەکەی ڕووسیادا.

ڕۆژی شەممە سەرۆکی گروپی بەکرێگیراوی سەربازی واگنەر یەڤیگنی پریگۆژین وتی هێزەکانی یەهیدنییان گرتووە. ڕۆژی هەینی بانگەشەی ئەوەی کرد کۆنتڕۆڵی بێرخیڤکایان کردووە، کە گوندێکە دەکەوێتە قەراغی شاری باخموتەوە.

بەڵام لە بڵاوکراوە فەڕمییەکانی ئۆکرانیادا هاتووە دەڵێت هێرشەکان بەردەوامن، ئاماژەیان بەوەداوە " هێرشی سەرنەکەوتوو " هەن لە نزیک شەش نیشتەجێوە، بە یەهیدنی و بێرخیڤکاشەوە، کە هەردووکیان دەکەونە هەرێمی دۆنێتسکەوە.

ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکراوەی فەڕمی ئۆکرانیا وتی هێزەکانی ڕووسیا ناوچەکانی 22 نیشتەجێیان بە درێژایی هێڵی پێشەوەی دۆنێتسک بۆردومان کردووە، هاوکات ئۆکرانیا بەرپەرچی 71 هێرشی لە دۆنێتسک و ناوچەکانی دیکەی هێڵەکانی پێشەوە داوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG