Accessibility links

سەرۆکی ئۆکرانیا داوایەکی فەڕمی واژۆ دەکات بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپادا


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی داوایەکی فەڕمی ئۆکرانیای واژۆ کرد بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپادا.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی داوای لە یەکێتی ئەوروپا کردووە ڕێگە بدەن ئۆکرانیا دەستبەجێ بەپێی پڕۆسەیەکی تایبەت ببێتە ئەندام لە یەکێتیەکەدا، ئەمەش لەکاتێکدا وڵاتەکەی ڕووبەڕووی داگیرکارییەکەی ڕووسیا بووەتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین پشتیوانی بەهێزی خۆی بۆ بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە یەکێتیەکەدا دەرخست و وتی ئۆکرانیا " یەکێکە لە ئێمە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG