Accessibility links

ئۆکرانیا داوا لە ڕووسیا دەکات ڕێگە بدات هاوڵاتیانی مەدەنی و بریندارەکان ئازۆڤستاڵ جێبهێڵن


ناوچەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵ ، ماریوپۆڵ
ناوچەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵ ، ماریوپۆڵ

جێگری سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا ئایرینا ڤێرێشچوک داوای لە ڕووسیا کرد بەپەلە ڕێگە بە گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی و سەربازە بریندارەکانی وێستگەی ئازۆڤستاڵی گەمارۆدراوی ناو شاری ماریوپۆڵ بدەن، ئەوەش لەڕێی ڕێڕەوێکی مرۆییەوە.

ڤێرێشچوک وتی " نزیکەی 1000 هاوڵاتی مەدەنی و 500 سەربازی بریندار لەوێ هەن. هەموویان دەبێت ئەمڕۆ لە ئازۆڤستاڵ بگوازرێنەوە."

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن پلانەکانی بۆ هێرش کردنەسەر ناوچەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵی ماریوپۆڵ هەڵوەشاندەوە کە لەوێ هێزەکانی ئۆکرانیا و هاوڵاتیانی مەدەنی خۆیان حەشارداوە و گەمارۆدراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG