Accessibility links

ئۆکرانیا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوور دەکات وەڵامی کوژرانی دیلەکانی جەنگ بدەنەوە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

دەزگاکانی ئاسایشی ئۆکرانیا داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوور کرد دەستبەجێ وەڵامی کوژرانی دیلەکانی جەنگ بکەنەوە کە لە گرتووخانەیەکی ڕووسیادا بەهۆی هێرشێکەوە کوژران، ئاماژەی بەوەدا نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی خاچی سوور گرەنتیان داوە لەسەر ئەوەی دیلەکان بە باشی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دوابەدوای کۆبوونەوەیەک کە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی داوای کردبوو، دەزگاکانی ئاسایشی ئۆکرانیا گوتیان نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوور دەبێت تیمی لێکۆڵینەوە بنێرن و لێکۆڵینەوە لە کوژرانەکان بکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا ئاماژەیان بەوەدا ئۆکرانیا بە سیستمی موشەکی هیمارس هێرشی کردۆتەسەر ئەو گرتووخانەیەی کە دیلەکانی ئۆکرانیای تێدابووە.

لەلای خۆیەوە هێزەکانی ئۆکرانیا ڕەتی دەکەنەوە هێرشیان کردبێتە سەر گرتووخانەکە و گوتیان ڕووسیا بۆردومانی گرتووخانەکەی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG