ڕۆژی یەکشەممە فەڕەنسا و بەڕیتانیا ئاماژەیان بەوەدا بەڕیتانیا لەم قۆناغەدا ئەو گەشتیارانە کەرەنتین ناکات کە لە فەڕەنساوە دێن بۆ وڵاتەکە.
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی " ئەو خەڵکانەی بە فڕۆکە دێنە وڵاتەکەوە کەرەنتین دەکرێن."
ئۆفیسی بۆریس جۆنسن بڵاویکردەوە " لەم قۆناغەدا ئەم ڕێوشوێنە ئەو گەشتیارانە ناگرێتەوە کە لە فەڕەنساوە دێن."
جێی ئاماژەیە پێش بەیاننامەکەی ئۆفیسی بەڕیتانیا، ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بەیاننامەیەکی هاوشێوەی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا دەڵێت " هەر ڕێوشوێنێک لەلایەن هەر لایەکەوە بگیردرێتەبەر، بە هەماهەنگی و بەشێوەکی گونجاو جێبەجێ دەکرێت." ئەمەش دوای ئەوەی ماکرۆن و بۆریس جۆنسن لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە قسەیان کرد.
لە ماوەی ڕابردوودا فەڕەنسا ڕایگەیاندبوو ڕێوشوێنەکانی کەرەنتین کردن هەموو ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە کە دێنە ناو وڵاتەکەوە جگە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەڕیتانیا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز