Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت سەپاندنی سزا بەسەر پوتندا بەدوور نازانێت


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس وتی ئەگەر ڕووسیا ئۆکرانیا داگیربکات ئەوا بەڕیتانیا بەدووری نازانێت سزاکان سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتنیش بگرنەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ئاماژەی بەوەداوە بیر لە سەپاندنی سزا دەکاتەوە بەسەر پوتنیشدا ئەگەر ڕووسیا ئۆکرانیا داگیربکات، ئەمە لەکاتێکدایە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئامادەکارییە سەربازییەکانیان زیادکردووە و پلانیان داناوە بۆ پاراستنی وزەی ئەوروپا ئەگەر هاتوو ڕووسیا ڕەوانەکردنی گاز بۆ ئەوروپا ڕابگرێت.

کاتێک سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر پوتندا پرسیاری لێکرا، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس بە سکای نیوزی وت " هیچ شتێک بەدوور نازانین."

وتی " سەرجەم پێشنیارەکان دەخەینە بەرچاو تاوەکو سزاکانمان توندتر بکەین و بتوانین سزاکان بەسەر کۆمپانیا و کەس و لایەنی زیاتری ڕووسیادا بسەپێنین. لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەوە دەخەینە بەرچاو."

تڕەس وتیشی بەڕیتانیا چەکی بەرگری دەدات بە ئۆکرانیا.

ڕووسیا چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە نیازی نیە ئۆکرانیا داگیربکات و مافی خۆیەوە لەسەر خاکی خۆی هێز بۆ کوێی بوێت بجوڵێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG