Accessibility links

بەڕیتانیا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێ لەسەر جوڵەکانی ڕوسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکیدا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەسەر چالاکییە سەربازییەکانی ڕوسیا لە نیمچە دوورگەی کریمیا و لەسەر سنووری ئۆکرانیا.

ئۆفیسی جۆنسن لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەرۆک وەزیر دووبارە جەختی لە پشتیوانی جێگیریی بەڕیتانیا کردۆتەوە لە سەروەری ئۆکرانیا و یەکپارچەیی خاکەکەی."

وتیشی " جۆنسن پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتەکەی سەرۆک زیلینسکی دەربڕیوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە چالاکیە تێکدەرانەدا و پێشوازیی لە نزیکبوونەوەی لەگەڵ ئۆکرانیادا کردووە."

بەپێی بەیاننامەکە جۆنسن و زیلینسکی " بەردەوام دەبن لە هاریکارییەکان لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکاندا لەپێناو چاودێریکردنی ڕەوشەکە و ڕێگە نەدان بە زیادبوونی گرژییەکان."

لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئۆکرانیا لە تویتێکدا سوپاسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیای کرد لەسەر ئەو هەڵوێستەی، جەختی لەوە کردەوە ئۆکرانیا " بە تەنها نیە " و وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت " ئەڵمانیا و کەنەدا و ئەمەریکا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و بەڕیتانیا " پشتیوانی لێدەکەن.

لە مانگی سێدا وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت ڕایانگەیاند دان نانێن بە هەوڵەکانی ڕوسیادا بۆ بەیاساییکردنی " داگیرکارییە نایاساییەکەی " لە دورگەی کریمیادا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG