وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جێرمی هانت ده‌ڵێت له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایانه‌ن كه یارمه‌تی به منداڵانی كه‌سانی به‌ریتانیایی بكه‌ن ئه‌وانه‌ی چوونه سوریا و بوون به ئه‌ندامی داعش.
وه‌زیری ده‌ره‌وه یه‌كشه‌مه له سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی بی بی سی گوتی كه خۆی و وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵده‌ده‌ن داخوا چلۆن ده‌كرێت ئه‌و كچ و كوڕانه بگه‌ڕێننه‌وه به‌ریتانیا كه كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت نه‌خاته مه‌ترسی كه دوایی بۆ سوریایان بنێرنه‌وه.
ئه‌و دوای ئه‌وه قسه‌ی كرد كه منداڵێكی شه‌میما بێگووم ١٩ ساڵه له كه‌مپێكی په‌ناخوازاندا مرد، ئه‌و كچه‌ی له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی له له گه‌ڵ دوو دۆستی دیكه‌ی له ماڵ ڕایان كرد و له سوریا تێكه‌ڵ به داعش بوون.
شه‌میما دوای ئه‌وه‌ی داوای كرد كه به‌ریتانیا ڕێگای بدات بگه‌ڕێته‌وه وڵات، حكومه‌ت پاسپۆرته‌كه‌ی پووچه‌ڵ كردووه.
ڕۆژنامه‌ی ساندێی تایمز ڕاپۆرت كرداری هاوشێوه ده‌كات كه به‌رامبه‌ر به دوو ژنی به‌ریتانیایی كراون كه له سوریان و منداڵیان هه‌نه.