Accessibility links

بەڕیتانیا دەست دەکات بە بەکار‌هێنانی ڤاکسینی ئاسترازینیکا- ئۆکسفۆرد


بەڕیتانیا دەست دەکات بە بەکارهێنانی ڤاکسینی بەڕیتانی ئاسترازینیکا و زانکۆی ئۆکسفۆرد، بەمەش دەبێتە یەکەمین وڵات ئەو ڤاکسینە بەکاربهێنێت.

ئەم ڤاکسینەی بەڕیتانیا تێچووەکەی کەمترە و ئاسانتر هەڵدەگیرێت، بەهۆی ئەوەشەوە ئاسانتر دەگوازرێتەوە بە بەراورد لەگەڵ ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتیکدا.

وەزارەتی تەندروستی بەڕیتانیا وتی بەرپرسانی وڵاتەکە 100 ملیۆن بەشە ڤاکسینی ئاسترازینیکایان پێشنیار کردووە و تاوەکو ڕۆژی دووشەممە 250 هەزار بەشی ئامادە دەبێت. لە ماوەی هەفتەکەدا سەدان ناوەندی کوتان لە سەرانسەری ئینگلتەرادا دەکرێنەوە کە پێشتر 730 ناوەندی دیکە لەبەردەستدابوون.

وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا مات هانکۆک وتی " دڵخۆشم بەکارهێنانی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد ڕادەگەیەنم کە دەرەنجامی زانستی بەڕیتانیایە، ئەمەش گۆڕانێکە لە هەوڵەکانماندا دژی ئەم ڤایرۆسە خراپە و هیوادارم هیوایەک بۆ خەڵکەکە بگەڕێنێتەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG