Accessibility links

بەڕیتانیا: دوو پردی ناوچەی خێرسۆنی داگیرکراوی ئۆکرانیا لەکارکەوتوون


هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا دەڵێت دوو پردی پەڕینەوەی سەرەکی لە ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپرۆ لە ناوچەی خێرسۆن ئۆبلاستی باشووری ئۆکرانیا ڕەنگە لەکارکەوتبێتن و نەتوانرێت بۆ گواستنەوەی پێویستییە سەربازییەکان بەکاربهێندرێن.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی تەنانەت ئەگەر ڕووسیا هەوڵیش بدات پردەکان چاک بکاتەوە، پردەکان وەکو خاڵێکی لاواز دەمێننەوە.

وتیشی " تێپەڕبوونی پێویستییەکانی هەزاران سەربازی ڕووسی لە قەراغی ڕۆژئاوای ڕووبارەکە لەڕێی وشکانییەوە پشتی بە تەنها دوو پرد بەستووە."

وەزارەتەکە وتیشی لەکاتێکدا کە زنجیرەی دابینکردنی پێویستییەکانیان دەپچڕێت، قەبارەی ئەو کەلوپەل و پێویستییانەی کە ڕووسیا لە ڕۆژئاوای ڕووبارەکە کۆیکردوونەتەوە ڕەنگە فاکتەری سەرەکی بێت بۆ بەرگەگرتنی هێزەکانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG