Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت شەڕەکەی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە دورگەی سنەیک بەردەوامە


دورگەی سنەیک " زیمینی "
دورگەی سنەیک " زیمینی "

شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە دورگەی زیمینی بەردەوامە کە بە دورگەی سنەیکیش ناسراوە، لەکاتێکدا ڕووسیا بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدات پشتیوانی لە هێزەکانی بکات لە دورگەکەدا کە بوونەتە ئامانجێکی ئاسان بۆ ئۆکرانییەکان.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی " ئەگەر ڕووسیا شوێنەکانی لە دورگەی زیمینی بە بەرگری ستراتیژی ئاسمانی و بەرگری موشەکی کروز بەهێز بکات ئەوا ڕەنگە بتوانن باکووری ڕۆژئاوای دەریای ڕەش کۆنتڕۆڵ بکەن."

وتیشی دوای ئەوەی کەشتی جەنگی مۆسکڤای ڕووسی تێکشکێندرا و هێزی دەریایی ڕووسیا کشایەوە بۆ کرایمییە، ئەو کەشتیە ڕووسییانەی کە کەلوپەل و پێداویستییەکان دەگوازنەوە لە ڕۆژئاوای دەریای ڕەش، پاراستنیان لاواز بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG