Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لەگەڵ هەریەک لە ناتانیاهو و عەباسدا کۆدەبێتەوە


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب

لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو و سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباسدا کۆدەبێتەوە، ئەمەش بە مەبەستی هاندانی ئەو دوو وڵاتە تاوەکو گفتوگۆکانیان سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەت دەست پێبکەنەوە.

ڕاب لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەڕیتانیا هێشتا پابەندە بە ئاسایش و ئارامی ئیسڕائیلەوە، ڕاگەیاندنەکەی ئەمدواییەی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات ساتێکی گرنگ بوو بۆ ناوچەکە."

ڕاب وتیشی " بڕیاری ئیسڕائیل بۆ ڕاگرتنی لە خۆگرتنی خاکەکانی بەشی ڕۆژئاوا هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ پشتیوانیکردن لە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە کۆتاییدا جگە لە حکومەتی ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان کەسی دیکە ناتوانێت دانوستانی پێویست سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەت ئەنجام بدات و ئاشتی هەمیشەیی بۆ ناوچەکەدا دەستەبەر بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG