پۆلیسی بەڕیتانیا دەڵێت لە هەوڵیاندا بۆ دۆزینەوەی بکوژی مامۆستایەک کە لە پارکێکی لەندەن کوژراوە، گومانلێکراوێکیان دەستگیرکردووە.
سابینا نێسای تەمەن 28 ساڵ لە 28 مانگی نۆدا بەر لە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئێوارە ماڵەکەی جێدەهێڵێت و لە پارکی کەیتەرەوە بەرەو باڕی دێپۆت لە گوندی کیدبڕۆک بەڕێدەکەوێت. بەڵام نەگەیشتە ئەو شوێنەی دەیەوێت و دوانیوەڕۆی ڕۆژی دواتر لاشەکەی لە پارکەکە دۆزرایەوە.
لێکۆڵەرەوەی پۆلیس جۆو گارێتی وتی " گەشتەکەی سابینا دەبوو تەنها پێنج خولەک بخایەنێت تاوەکو بگاتە شوێنی مەبەست."
دواتر پۆلیس وتی پیاوێکی تەمەن 38 ساڵیان لە لیویشامی باشووری لەندەن دەستگیرکردووە و گومانی ئەوەی لێدەکەن بکوژی سابینا بێت.
سەرۆکی لێکۆڵەرەوانی پۆلیس نیڵ جۆن وتی " هەر زانیارییەک لەسەر ناسنامەکەی یاخود شوێنەکەی زۆر گرنگ دەبێت بۆ لێکۆڵینەوەکانمان."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز