Accessibility links

هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا: بۆردومان و هێرشە موشەکییەکانی ڕووسیا بۆ سەر چێرنیهیڤ بەردەوامە


بازاڕێک لە چێرنیهیڤ، ئۆکرانیا

هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا دەڵێت بۆردومان و هێرشە موشەکییەکانی ڕووسیا بۆ سەر شاری چیرنیهیڤی ئۆکرانیا بەردەوامن، ئەمەش سەرەڕای بەڵێنەکەی ڕووسیا بۆ کەمکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکانی لەو ناوچانەدا.

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی سەرەڕای کشانەوەی ژمارەیەکی سنووردار لە هێزەکانیان، هێزەکانی ڕووسیا هێشتا لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شاری کیێڤی پایتەختدا ماونەتەوە. وتیشی " ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە دەوروبەری شارەکەدا ڕووبدات."

وەزارەتەکە وتی ڕۆژی پێنجشەممە شەڕ و پێکدادانەکان لە شاری ماریوپۆڵ بەردەوام بوون، وتیشی هێشتا ناوەڕاستی شارەکە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئۆکرانیادا ماوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG