Accessibility links

مەی بیر لە پلانێک دەکاتەوە بۆ دواخستنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

ڕۆژنامەی تەلیگراف ئاماژەی بەوەدا سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بیر لە پلانێک دەکاتەوە بۆ دواخستنی کاتی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ماوەی دوو مانگ.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە بەرپرسانی بەڕیتانیا کۆمەڵێک بژاردەیان ئامادەکردووە کە دەستپێکی ئەم هەفتەیە گفتوگۆیان لەسەر کراوە لە هەوڵیاندا بۆ خۆبەدوورگرتن لە دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکان.

لەنێو ئەو بژاردانەدا کە ئامادەکراون داوایەکی فەڕمی تێدایە بۆ بڕۆکسل بۆ دواخستنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە حاڵەتێکدا ئەگەر مەی نەیتوانی هەتاوەکو 12 ی مانگی سێ ڕێکەوتنێک واژۆ بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG