وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا وتی وتی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆریس جۆنسن بە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتووە پابەندە بە توندترکردنەوەی سزاکانی سەر مۆسکۆ تاوەکو زۆرترین زیان بگەیەنێت بە ئابووری ڕووسیا.
وتەبێژەکە وتی جۆنسن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ زێلێنسکی تاوتوێی بارودۆخی ئۆکرانیایان کردووە.
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی زێلێنسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی دوو ڕابەرەکە باسیان لە " پشتیوانیکردنی زیاتری ئۆکرانیا کردۆتەوە لە شەڕیدا دژی سەرکوتکارەکەی، لەنێویشیاندا پشتیوانی بەرگریی " بۆ ئۆکرانیا. بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا پابەندە بە توندترکردنی سزاکانی سەر ڕووسیا
