دادگای باڵای بەڕیتانیا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن بەشێوەیەکی نایاسایی هەڵسوکەوتی کردووە کاتێک ئامۆژگاری شاژنە ئیلیزابێثی کردووە بۆ ڕاگرتنی کاری پەرلەمان چەند هەفتەیەک پێش جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا، هەروەها وتیشی نەدەبوو کاری لیژنەی یاسایی ڕابگیردرێت.
سەرۆکی دادگای باڵای بەڕیتانیا بریندا هیڵ وتی " بڕیاری ئامۆژگاریکردنی شاژن بۆ ڕاگرتنی پەرلەمان نایاساییە چونکە کاری پەرلەمانی ڕاگرتووە یاخود ڕێگەی پێنەداوە ئەرکە یاساییەکانی جێبەجێ بکات، ئەمەش بەبێ ئەوەی هۆکارێکی هەبێت ڕێی تێبچێت."
هیڵ وتی " پەرلەمان کۆتوبەند نەکراوە. ئەم بڕیارە بە کۆی دەنگ دراوە لە دادگای باڵادا کە ژمارەیان 11 کەسە." وتیشی " پێویستە لەسەر پەرلەمان بە تایبەتیش سەرۆکی پەرلەمان بڕیار بدەن دوای ئەوە چی بکرێت."
لە نێوان 10 ی مانگی 9 بۆ 14 ی مانگی 10 کاری پەرلەمان ڕاگیرا، شاژنە ئیلیزابێث بڕیاری ڕاگرتنەکەی پەسەند کرد بەپێی ڕاوێژی سەرۆک وەزیر کە ئەوەش لە دەستووردا هاتووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز