Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا: حکومەت بەردەوام دەبێت لەکاتێکدا سەرۆک وەزیر لەژێر چاودێری ورددایە


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب وتی حکومەتی بەڕیتانیا بەردەوام دەبێت لە تەواوکردنی ئەو پلانانەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن دایناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش لەکاتێکدا بۆریس جۆنسن لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری ورددایە.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن دوای ئەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا خراپتر بوون، ڕەوانەی چاودێری ورد کرا، بەڵام ئۆفیسەکەی ئەوەی خستەڕوو کە جۆنسن هێشتا هۆشی لەبەر خۆیدا ماوە. بەڵام ڕاب وتی داوای لێکراوە " ئەگەر پێویست بوو " ئەوا وەکو نوێنەری جۆنسن مامەڵە بکات.

ڕاب بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کارەکانی حکومەت بەردەوام دەبێت."

وتی " سەرۆک وەزیر پارێزراوە، هەروەها کارەکانی حکومەت بەردەوام دەبێت تاوەکو دڵنیا ببینەوە لەوەی ڕێنمایی و پلانەکانی سەرۆک وەزیر بۆ شکست پێهێنانی ڤایرۆسی کۆرنا جێبەجێ بکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG