پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕیتانیا وتی لێکۆڵینەوەیەکی کردۆتەوە سەبارەت بەو کەسەی کە سێ بۆمبی بچووکی ناردووە بۆ دوو فڕۆکەخانە و وێستگەیەکی سەرەکی شەمەندەفەر لە لەندەن.
لە ئەنجامی تەقینەوەی یەکێک لە بۆمبەکان لە بینای بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانەی هێثرۆ هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
پۆلیسی لەندەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " سەرکردایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وەکو زنجیرەیەی پێکەوە بەستراو مامەڵە لەگەڵ ڕاستییەکاندا دەکات و کراوە دەبن سەبارەت بە پاڵنەری ئەنجامدەرەکە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز