Accessibility links

بەڕیتانیا هەوڵ بۆ دواخستنی بەرواری جیابوونەوەکە دەدات


وەزیری بەڕیتانیا بۆ کاروباری جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا کواسی کۆرتن وتی پێش کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئەوروپا وڵاتەکەی داوا دەکات بەرواری جیابوونەوەکە دوابخرێت، هەروەها وتیشی پێشبینی ئەوە دەکات یەکێتییەکە لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا بڕیارێک بدەن لەم بارەیەوە.

هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی بەڕیتانیا دەنگیدا و وتیان پێویستە لەسەر حکومەتی بەڕیتانیا داوا بکات بەپێی ماددەی 50 بەرواری وتوێژەکانی جیابوونەوەکە درێژبکرێتەوە، ئەمەش وا دەکات بەرواری جیابوونەوەکە کە 29 ی مانگی سێیە دوابخرێت.

کۆرتن لەبەردەم پەرلەمانی بەڕیتانیادا وتی " بیر لە پێشکەشکردنی ئەم داوایە دەکەینەوە پێش کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئەوروپا کە لەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت. حکومەتی بەڕیتانیا پێشبینی ئەوە دەکات ئەنجومەنی ئەوروپا لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا بڕیار لەسەر ئەم داوایەی بەڕیتانیا بدەن."

وتیشی " هەر ئەوەندە ئەم داوایە لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا پەسەند بکرێت، ئەوا پڕۆژەیەکی ناوخۆیی پێویست پێشکەش دەکەین بۆ گۆڕینی ڕۆژی جیابوونەوەکە." ئاماژەشی بەوەدا گرنگە ئەم پڕۆژەیە بە پەرلەمانی بەڕیتانیادا تێپەڕببێت بە هەردوو ئەنجومەنە باڵا و نزمەکەشییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG