Accessibility links

بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا نەگەیشتنە هیچ ڕێکەوتنێک سەبارەت بە هاتنە دەرەوە لە یەکێتیەکە


وەزیری کاروباری هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دۆمێنیک ڕاب
وەزیری کاروباری هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دۆمێنیک ڕاب

یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکان لە بەردەم هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپادا سنووری نێوان بەڕیتانیا و ئێرلەندایە، جارێکی دیکە سنووری وشکانی ئێرلەندا لەگەڵ بەڕیتانیا بووە هۆی شکست پێهێنانی دانوستانە چڕەکان سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی کۆتایی لەبارەی هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پێش کۆبوونەوەکەی یەکێتی ئەوروپا لەم هەفتەیەدا.

چوار سەرچاوەی یەکێتی ئەوروپا بە ڕۆیتەرزیان وت بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا داوایان کردووە دانوستانەکانی جیابوونەوە بوەستێنرێت تاوەکو سەرکردەکانی وڵاتانی یەکێتیەکە لە بڕۆکسل کۆدەبنەوە، ئەمەش هەموو ئەو هیوایانەی لەناوبرد بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی کۆتایی لە نێوان بەڕیتانیا و یەکێتیەکەدا.

پێش بەرواری هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکەدا کە کەمتر لە شەش مانگی ماوە، وەزیری کاروباری هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دۆمێنیک ڕاب لەگەڵ نوێنەری ئەوروپا میشێل بارنییەدا کۆبۆوە بەڵام گرەنتی بەردەوامبوونی سنووری نیوان بەڕیتانیا و ئێرلەندای باکوور کە ئەندامێکی یەکێتییەکەیە بەبێ هیچ کۆتبەندێک بووە هۆی ئەوەی نەگەن بە هیچ ڕێکەوتنێک.

بارنییە وتی " سەرەڕای هەوڵەکان هێشتا هەندێک بابەتی سەرەکی کراوەن، وەکو بابەتی سنوور."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG