Accessibility links

سدیق خان: بەڕیتانیا هێشتا زۆر دوورە لەوەی کۆتای بەو ڕێوشوێنانە بهێنێت کە بەهۆی کۆرۆناوە سەپاندوویەتی


سەرۆکی شارەوانی لەندەن سدیق خان وتی بەڕیتانیا هێشتا زۆر دوورە لەوەی کۆتایی بەو ڕێوشوێنانە بهێنێت کە بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەپاندوویەتی.

خان لە لە وەڵامی پرسیارێکی ڕادیۆی بی بی سیدا سەبارەت بەوەی کە ئایا ڕۆژی دووشەممە کۆتایی بەو ڕێوشوێنانە دەهێنرێت ، وتی " پێم وایە زۆر دوورین لەوەی ئەم ساڵ کۆتایی بەو ڕێوشوێنانە بهێنین."

وتیشی " پێم وایە بەلایەنی کەمەوە هەفتەیەک و نیومان ماوە بگەین بە لوتکەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کە قۆناغی مەترسیدارە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەررز

XS
SM
MD
LG