وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا مات هانکۆک وتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەڕیتانیا گەیشتۆتە لوتکەکەی بەڵام هێشتا زووە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لاببرێت چونکە ئەگەر حکومەت ڕێوشوێنەکانی کەمکردەوە ئەوا لەوانەیە ڤایرۆسەکە بەخێرایی سەرهەڵبداتەوە.
بەڕیتانیا پێنجەمین وڵاتە لە جیهاندا لە زۆریی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە دوای هەریەک لە ئەمەریکا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و فەڕەنساوە دێت، بەڵام ژمارەی گیان لەدەستدانەکان تەنها ئەوانەن کە لە نەخۆشخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە، بۆیە ژمارەکە لەڕاستیدا لەوانەیە زۆر لەوە زیاتر بێت.
هانکۆک وتی " پێمان وایە هێشتا زۆر زووە گۆڕانکاری بکەین، ئەگەر ئێستا ڕێوشوێنەکان لاببەین ئەوا پێدەچێت ڤایرۆسەکە بەخێرایی دووبارە بگەڕێتەوە، بۆیە ئێمە ناتوانین ڕێگە بدەین ئەوە ڕووبدات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز