Accessibility links

بەڕیتانیا لە هەفتەی داهاتووەوە ڕێوشوێنەکانی داخستنی گشتی وڵاتەکە کەم دەکاتەوە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن ڕایگەیاند لە هەفتەی داهاتووەوە ڕێوشوێنەکانی داخستنی گشتی وڵاتەکە کەم دەکاتەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە سەپێندراوە بەسەر وڵاتەکەدا.

جۆنسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کاربەدەستانی ئینگلتەرا ڕێگە بە کۆبوونەوەی تەنها شەش کەس دەدەن لە دەرەوەی ماڵەکانیان، هەروەها لە هەفتەی داهاتووەوە قۆناغ بە قۆناغ خوێندگاکان دەکرێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کۆمپانیا بازرگانیەکان و پێشانگاکانی ئوتومبێل دەتوانن لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست بکەنەوە بە کارەکانیان، بەڵام هۆشیاریشیدا لەسەر ئەوەی ئەم گۆڕانکارییانەی لە ئێستادا دەکرێن هەنگاوی بچووکن بۆ پێشەوە.

لەگەڵ کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووانی نوێ بە پەتاکە، شارەزایانی تەندروستی دەڵێن بارودۆخەکە هاوسەنگە بەڵام بەخێرایی باش نابێتەوە.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕەخنەی لێدەگیردرێت لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ پەتاکەدا کە وایکرد بەڕیتانیا دووەمین وڵات بێت لە زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدان لە جیهاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG