Accessibility links

بەڕیتانیا سەرکۆنەی دەستبەسەراگرتنی باڵیۆزەکەی دەکات لە تاران


باڵیۆزی بەڕیتانیا لە ئێران ڕۆب مککایەر

وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا جۆنسن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ سەرکۆنەی ئێرانیان کردووە لەسەر دەستبەسەراگرتنی باڵیۆزی بەڕیتانیا لە تاران.

وتەبێژەکە وتی " سەبارەت بە ئێران، تاوتوێی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانییەکەیان کردووە، هەروەها سەرکۆنەی ئێرانیان کردووە لەسەر دەستبەسەراگرتنی باڵیۆزی بەڕیتانیا لە تاران و وتیان ئەو کارە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە."

جێی ئاماژەیە شەوی شەممە باڵیۆزی بەڕیتانیا لە ئێران ڕۆب مککایەر بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەرکرا دوای ئەوەی بەشداری کرد لە مەراسیمێکی پرسەدا بۆ ئەو کەسانەی کە لە فڕۆکە ئۆکرانیەکەدا گیانیان لەدەستدا.

پێش ئەوەی مەراسیمەکە ببێتە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین، باڵیۆزی بەڕیتانیا مەراسیمەکەی بەجێ هێشت. بەڵام دواتر تۆمەتبار کرا بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان.

ئێران وتی " ئەو بیانییەکی نەناسراو بووە لەناو گردبوونەوەیەکی نایاساییدا." دواتر لە ڕۆژی یەکشەممەدا باڵیۆزی بەڕیتانیا بانگهێشت کرا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG