Accessibility links

بەریتانیا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کەشتییە بازرگانییەکان دەکات لە دەریای سووردا


ڕۆژی دووشەممە بەریتانیا سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و لۆمەی ئێرانی کرد لەسەر ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە پشتیوانیکردن لە حوسییەکانی یەمەن کە لە پشت هێرشەکانەوە بوون، وتیشی پابەندە بە دڵنیابوونەوە لە پاراستنی بازرگانیکردن لە ناوچەکەدا.

ڕۆژی یەکشەممە سێ کەشتی بازرگانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لە باشووری دەریای سوور هێرشییان کرایەسەر، حوسییەکانی یەمەنیش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەیان ڕاگەیاند. حوسییەکان وتی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی کردووەتە سەر دوو کەشتی ئیسڕائیلی.

حکومەتی بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەڕیتانیا پابەندە بە دڵنیابوونەوە لە پارێزراویی بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا." وتیشی ئاوەکە زۆر گرنگە بۆ بازرگانی و ڕووداوەکان گرنگی بوونی هێزی دەریایی شاهانەی بەڕیتانیایان لە ناوچەکەدا دەرخست.

ئەمەریکاش وتی هێرشەکان " بە تەواوەتی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێکراوە."

ڕۆژی دووشەممە بەڕیتانیا وتی " ئێران لە مێژە پشتیوانی سەربازیی و سیاسیی بۆ چەکدارانی حوسییەکان دابین دەکات و بەرپرسە لە کارەکانی بریکار و هاوبەشەکانی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG