Accessibility links

شاخەوانێکی بەریتانی و ڕێنیشاندەرێکی نیپاڵی ئاستی پێوانەییان تۆمارکرد لە زۆرترین سەرکەوتن بەسەر شاخی ئێڤرێستدا


بەرپرسانی شاخەوانی دەڵێن شاخەوانێکی بەڕیتانیایی و ڕێنیشاندەرێکی نیپاڵی تۆمارەکانی خۆیان شکاندووە لە زۆرترین سەرکەوتندا بەسەر شاخی ئێڤرێستدا کە بەرزترین شاخی جیهانە.

ڕاکیش گورونگی بەڕێوبەری بەشی گەشتیاری نیپاڵ وتی شاخەوانی بەڕیتانیایی کێنتن کووڵی تەمەن 50 ساڵ و ڕێنیشاندەری نیپاڵی کامی ڕیتای تەمەن 54 ساڵ بۆ هەژدەهەمین و بیست و نۆهەمین جار 8,849 مەتر سەرکەوتوون بەسەر شاخەکەدا. کووڵ هەژدەهەمین جاری بووە و ڕیتا بیست و نۆهەمین جاری بووە.

گارێت مادیسنی ڕێکخەری گەشتەکانی کۆمپانیای شاخەوانی مادیسن لە ئەمەریکا سەبارەت بە شاخەوانە نیپاڵییەکە وتی " ئەو بەردەوام دەڕوات و دەڕوات، پیاوێکی سەرسوڕهێنەرە!" مادیسن لە ساڵی 2014 دا گەشتێکی لەگەڵ کامی ڕیتادا ڕێکخست بۆ لوتکەکانی ئێڤرێست و لۆتس و کەی 2.

کەی 2 دەکەوێتە پاکستانەوە و دووەم بەرزترین شاخە لە جیهاندا، لۆتسیش لە نیپاڵە و چوارەمین بەرزترین شاخە لە جیهاندا.

لوکاس فورتنباخی ڕێکخەری گەشتەکانی فورتنباخ ئەدڤێنچەرس وتی پێیەکانی کووڵ سەرسوڕهێنەرن.

لوکاس بە ڕۆیتەرزی وت " ئەو بەشێکی گرنگە لە پیشەسازی ڕێنیشاندەری ئێڤرێست. کێنتن کووڵ دامەزراوەیەکە."

هەردوو شاخەوانەکە گردەکەی باشووری ڕۆژهەڵاتییان بەکارهێناوە بۆ سەرکەوتن بۆ لوتکەکە.

لە ساڵی 1953 دا ئەو ڕێڕەوە لەلایەن سێر ئێدمەند هیلاری نیوزلەندا و شێرپا تێنزای نۆرگەیەوە دۆزرایەوە، کە یەکەمین دوو شاخەوان بوون بگەنە لوتکەکە. لەو کاتەشەوە ئەو ڕێڕەوە بووەتە بەناوبانگترین ڕێڕەو بۆ لوتکەی ئێڤرێست.

کامی ڕیتا سەرەتا لە ساڵی 1994 دا بەسەر شاخی ئێڤرێستدا سەرکەوت، لەو کاتەشەوە بە نزیکەیی هەموو ساڵێک ئەو کارەی کردووە، جگە لەو سێ ساڵەی کە بەرپرسان بەهۆی چەندین هۆکارەوە شاخەکەیان داخست.

ساڵی ڕابردوو ڕیتا دوو جار بەسەر شاخەکەدا سەرکەوتووە.

شاخەوانی لە نیپاڵ چالاکییەکی گەورەی گەشتیارییە و سەرچاوەیەکی داهاتیشە، هەروەها هەلی کار بۆ نیپاڵییەکان بە دەست دەخات. نیپاڵ ماڵی چواردە بەرزترین شاخی جیهانە، بە ئێڤرێستیشەوە.

نیپاڵ لە وەرزی شاخەوانیدا کە ئەم مانگە کۆتایی دێت، 414 مۆڵەتی سەرکەوتنی بەسەر شاخەکەدا داوە، هەر مۆڵەتێک بۆ شاخەوانەکان 11,000 دۆلاری تێچووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG