Accessibility links

بەڕیتانیا و نەمسا دان دەنێن بە گوایدۆدا وەکو سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت وتی وڵاتەکەی دان دەنێت بە ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆدا وەکو سەرۆکی کاتی وڵاتەکە.

هەنت وتیشی " نیکۆلاس مادورۆ داوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نەکرد لەو ماوەیەدا کە دیاریمان کرد، لەبەر ئەوە بەڕیتانیا و هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا لە ئێستادا دان دەنێن بە خوان گوایدۆدا وەکو سەرۆکی کاتی وڵاتەکە تاوەکو هەڵبژاردنێکی یاسایی ئەنجام دەدرێت."

ڕاوێژکاری نەمسا زیباستیان کۆرتس وتی وڵاتەکەی دان دەنێت بە گوایدۆدا وەکو سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا.

وتیشی نەمسا پشتیوانی ئەو هەوڵانە دەکات کە دەدرێن بۆ گەڕاندنەوەی دیموکراسی بۆ وڵاتەکە.

لەلایەکی دیکەشەوە سەرۆک وەزیری ئیسپانیا پیدەر سانشێز بە هەمان شێوە دانینا بە خوان گوایدۆدا وەکو سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا و وتی پێویستە ئەو وڵاتە بەزووترین کات هەڵبژاردنێکی سەربەخۆ و ڕاستگۆیان ئەنجام بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG