Accessibility links

پۆلیسی بەریتانیا کوشتنی یاسادانەر دەیڤد ئامیس بە هێرشێکی " تیرۆرستی" ناودێر دەکات


ڕۆژی شەممە پۆلیسی بەریتانیا کوشتنی دەیڤد ئامیس یاسادانەرێکی وڵاتەکەیان بە چەقۆ بە کارێکی تیرۆرستی ناودێر کرد، لە کاتێکدا یاسادانەران هەوڵ دەدەن بۆ بەدەستهێنانی ئاسایشی توتندتر لە ئەنجامی کوشتنی دووهەم سیاسەتمەداری وڵاتەکە لە کاتی کۆبونەوە لەگەڵ هاووڵاتیان لە ماوەی پێنج ساڵدا.

پەرلەمانتاری دێرینی کۆنەپارێزی بریتانیا دەیڤد ئامیسی تەمەن 69 ساڵان ڕۆژی هەینی لە کڵێسایەکی ناوچەیەکی بچووکی ڕۆژهەڵاتی لەندەن لەگەڵ دەنگدەراندا کۆبوبۆوە کاتێک بە چەقۆ هێرشی کرایەسەر و کوژرا.

پۆلیس دەڵێت تۆمەتبارێکی تەمەن 25 ساڵیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە شیانی "هاندەرێکی شاراوەی پەیوەست بە توندڕەوی ئیسلامی" دەکەن.

پۆلیس دەشڵێت لێکۆڵینەوەکان " لە قۆناغێکی زۆر سەرتاییدان" هەرچەندە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بەریتانی لە زاری سەرچاوەکانەوە دەڵێن بڕوا دەکرێت گومانبارەکە بەریتانییەکی بە ڕەچەڵەک سۆماڵی بووبێت.

پۆلیس دەڵێت لەو بڕوایەدان هێرشبەرەکە ئەم کارەی بە تەنها کردبێت و لە دوو شوێنی جیاوازی ناوچەی لەندەن لێکۆڵینەوەیان کردووە.

سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن ڕۆژی شەممە سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیی ولەگەڵ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆندا لە دەرکەوتنێکی دەگمەندا، کە سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری ناوخۆشیان لەگەڵدا بوو تاجە گوڵێنەیان لە دەرەوەی کڵێسا کە دانا.

خەڵکی ئاساییش دەهاتن و گوڵیان لە شوێنی ڕووداوەکە دادەنا.

XS
SM
MD
LG