Accessibility links

ئیماڕات: دووبارە بنیادنانەوەی متمانە پێویستە بۆ کۆتای هێنان بە قەیرانەکانی کەنداو


وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش

وەزیری دەرەوەی ئیماڕات گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ڕێکەوتنەکەی کۆبوونەوەی لوتکەی کەنداو بۆ کۆتای هێنان بە ناکۆکیەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ قەتەڕدا، بەڵام وتیشی پێویستیەک هەیە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی متمانە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز.

وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش بە کەناڵی عەرەبیەی وت " دەبێت واقعی بین لەوەدا کە پێویستیەک هەیە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی متمانە."

لە مانگی شەشی ساڵی 2017 دا ئیماڕات و سعودیە و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتبارییان کرد، لەلای خۆیەوە دەوحە ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG