Accessibility links

ئیماڕات کونسوڵخانەیەک لە بیابانی ڕۆژئاوا دەکاتەوە


وەزیری دەرەوەی مەغریب ناسڕ بۆریتە

ئیماڕات کونسوڵخانەیەکی لە شاری عیون لە بیابانی ڕۆژئاوا کردەوە کە لەژێر دەسەڵاتی مەغریبدایە و بەرەی بۆلیساریۆ داوا دەکەن سەربەخۆ بێت، بەمەش ئیماڕات دەبێتە یەکەمین وڵاتی عەرەبی کە نوێنەری لەو ناوچەیەدا هەبێت دوای ئەوەی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئەفریقی کونسوڵخانەیان لەو ناوچەیەدا کردەوە.

وەزیری دەرەوەی مەغریب ناسڕ بۆریتە بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت ئەم هەنگاوە دەچێتە " چوارچێوەی دان پێدانان بەوەدا کە بیابانی ڕۆژئاوا مەغریبییە." ئاماژەشی بەوەدا " ئەو ناوچەیە بەلای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە گرنگە و ئەم هەنگاوە ئاماژەی سیاسی و یاسایی و دیبلۆماسی گرنگی هەیە."

مەغریب لە سەدا 80 ی ڕووبەری بیابانی ڕۆژئاوای لەژێر دەستدایە و پێشنیاری ئەوەی کردووە حکومەتێکی خۆجێی لەژێر دەسەڵاتی مەغریبدا بەڕێوەی ببات، بەڵام بەرەی بۆلیساریۆ کە لەلایەن جەزائیرەوە پشتیوانی لێدەکرێت داوای سەربەخۆیی ئەو ناوچەیە دەکات.

لە کۆتای ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا 15 کونسوڵخانەی وڵاتانی ئەفریقی لە باشووری بیابانەکەدا هەن لە شارەکانی عیون و داخلە کە لە باشوورەوە دەکەوێتەوە سەر دەریای ئەتڵەسی.

لە ماوەی ڕابردوودا لەم ساڵدا بەرەی بۆلیساریۆ و جەزائیر سەرکۆنەی کردنەوەی کونسوڵخانەکانیان کرد لەو ناوچەیەدا و سەرۆکی بەرەکە ئیبراهیم غالی لە لێدوانێکدا بە " پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی " ناودێریکرد.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG