دەزگای هەواڵی ئیمارات ئاماژەی بەوەدا ئیماڕات بڕیاریداوە بچێتە پاڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی و دەستەبەرکردنی پارێزراوی ڕێڕەوییە دەریاییەکان.
دەزگاکە وتیشی ئەو ناوچانەی هاوپەیمانێتیەکە ئەرکەکانی تێدا جێبەجێ دەکات لە کەنداو تەنگەی هورموز و باب مەندەب و دەریای عومان و کەنداوی عەرەبی دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممە سعودیەش ڕایگەیاند دەچێتە پاڵ هاوپەیمانێتیەکە.
لەم ساڵدا ژمارەیەک کەشتی نەوت هەڵگر لە ئاوی کەنداودا ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە. واشنتن و ڕیاز تارانیان تۆمەتبار کرد و ئێرانیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز