Accessibility links

ئیمارات بەڵێنی 100 ملیۆن دۆلار هاوکاری دەدات بەو وڵاتانەی بەهۆی کۆچی نائاساییەوە زیانیان بەرکەوتووە


سەرۆکی ئیماڕات شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان
سەرۆکی ئیماڕات شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان

دەزگای هەواڵی وامی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) بڵاویکردەوە میرنشینەکە بەڵێنی 100 ملیۆن دۆلاری داوە بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆگرامەکانی گەشەپێدان لەو وڵاتانەدا کە بەهۆی کۆچی نائاساییەوە زیانییان بەرکەوتووە.

بە گوێرەی پێگەی دەزگای ڕاگەیاندنی وام، ئەم بڕیارە لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، دراوە لە کاتێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە بەشداریی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە ڕۆما کردبوو.

تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبیەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکی نوێدا دێت لە نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای ناوەند و ئافریکاد. ئامانجی هاوپەیمانییەکەش مامەڵەکردنە لەگەڵ کۆچی نایاسایی و پشتیوانیکردنە لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG