Accessibility links

بەریەککەوتنی دوو کەشتی بارهەڵگر لە دەریای باڵتیک


ناوەندی ئەرکە بەرگرییە هاوبەشەکانی دانیمارک وتی دوو کەشتی بارهەڵگر لە دەریای باڵتیک لە نێوان دورگەی بۆرنهۆڵمی دانیمارک و شاری یستادی باشووری سوید بەریەککەوتوون.

کەشتیەکیان لە دانیمارک تۆمارکراوە و ئەوی دیکەیان بەڕیتانی بووە.

ناوەندەکە وتی کەشتیە دانیمارکییەکە نقوم ببوو، دوو کەس لە کەشتیەکەدا بوون و تا ئێستا بێسەروشوێنن. کەشتیە بەڕیتانیەکە لەکارنەکەوتووە و هێشتا چالاکە و ستافەکەشی پارێزراون.

ڕووداوەکە لە ئاوی سویددا ڕوویدا، دانیمارکیش یارمەتی بەرپرسانی سویدیدا لە هەوڵەکانی ڕزگارکردنی سەرنشینەکاندا. بەلەمێکی فریاکەوتن و هێلیکۆپتەرێک لە دورگەی بۆرنهۆڵمی دانیمارکەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

دەزگای هەواڵی سویدی تی تی لە زاری وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکانی سویدەوە بڵاویکردەوە یەکێک لە کەشتیەکان 90 مەتر درێژ بووە و ئەوی دیکەیان 55 درێژ بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG