دوو ئەمەریکی لە شەڕیاندا دژی چەکدارانی داعش لە شاری ڕەققەی سوریا کوژران.
هێزە کوردییەکانی سوریا کە هاوپەیمانی ئەمەریکان ڕایانگەیاند ڕۆبەرت گرۆدتی تەمەن28ساڵ کە خەڵکی سانتا کروزی کالیفۆرنیایە لەگەڵ نیکۆلاس ئالن واردن تەمەن 29 ساڵ هەفتەی ڕابردوو کوژراون.
یەپەگە ڕایگەیاند واردن لە 5 ی مانگی حەوتدا کوژراوە و گرۆدتیش لە ڕۆژی دواتردا کوژراوە.
دوو هەفتە لەمەوپێش گرۆدت لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی یەپەگەدا دەرکەوت و باسی لەوە دەکرد بۆچی خێزانەکەی لە ئەمەریکا بەجێ هێشتووە و هاتووە لە سوریا دژی داعش شەڕ دەکات.
گرۆدت لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەڵێت " هۆکاری ئەوەی کە هاتوومەتە ناو یەپەگەوە ئەوەیە کە یارمەتی کوردەکان بدەم، هەروەها یارمەتیان بدەم لە کۆششکردنیان بۆ ئازادی لە سوریا و هەرشوێنێکی دیکە."
واردن لە گرتە ڤیدیۆیەکی تری یەپەگەدا دەڵێت لە مانگی دوودا لە بۆفالۆی ئەمەریکاوە گەشتی کردووە بۆ سوریا هەتاکوو لەوێ بتوانێت لەدژی داعش شەڕ بکات چونکە کردەوەکانی داعش لە سان بێرناردینۆی کالیفۆرنیا و ئۆرلاندۆی فلۆریدا و پاریس وای کردووە بێن بجەنگن دژی داعش.
ئەم دوو پیاوە یەکەم کەس نین بکوژرێن لە شەڕیاندا شان بەشانی کوردەکان لەدژی داعش. هەروەها گۆردت و واردن ئەندام نەبوون لە هێزی تایبەتی ئەمەریکا کە نێردراون بۆ سوریا.
سەرچاوە/ VOA