Accessibility links

تویتەر هەژماری کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوسیەکانی یەمەن ڕادەگرێت


کۆمپانیای تویتەر هەژماری تایبەتی کەناڵی مەسیرەی بزوتنەوەی حوسییەکانی یەمەنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی ڕاگرت.

لەلای خۆیەوە کەناڵی مەسیرە لەڕێی هەژمارەکەیەوە لە تێلیگرام وتی " کۆمپانیای تویتەر بەبێ ئاگادارکردنەوە و هۆکار هەژماری کەناڵی مەسیرەی ڕاگرت."

بەڵام هەژمارە تایبەتیەکانی دیکەی ڕابەرانی حوسییەکان هێشتا کاران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG