Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئیسڕائیل و ناوچەکانی فەڵەستینیەکان دەکات


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ گەشتە دوو ڕۆژییەکەی بۆ ناوچەکانی فەڵەستینییەکان و ئیسڕائیل دەستپێکرد، ئەمەش زیاتر لە 10 ساڵە یەکەمین سەردانی بەرپرسێکی باڵای تورکیایە بۆ ئەو ناوچانە.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە چاوش ئۆغلۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڵەستینیەکان ڕیاز ئەل مەلیکی و سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینییەکان مەحمود عەباس و وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید و وەزیری گەشتیاری ئیسڕائیل یۆئیل ڕازڤۆزۆڤدا کۆببنەوە.
پێشبینی دەکرێت ئۆغلۆ سەردانی مزگەوتی ئەل ئەقسای ئۆرشەلیمیش بکات.

ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەمدواییانەی نێوان فەڵەستینییەکان و پۆلیسی ئیسڕائیل لە مزگەوتی ئەل ئەقسا کە شوێنێکی پیرۆزی موسوڵمانەکان و جووەکانیشە، گرژییەکانی ناوچەکەیان زیاتر کرد.

ئەمەریکا سەرپەرشتی ڕێکەوتنێکی ئاشتی کرد لە نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکاندا کە تیایدا دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەدرا بە فەڵەستینیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم و کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و غەزەدا، بەڵام لە ساڵی 2014 دا ڕێکەوتنەکە شکستی هێنا و لەو کاتەوە ئیسڕائیل و فەڵەستینییەکان هیچ گفتوگۆیەکی جددییان ئەنجام نەداوە.

ئیسڕائیل و تورکیا کاردەکەن بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کە چەند ساڵێکی زۆرە تێکچووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەکرێت وزە بابەتی سەرەکی بێت لە هاریکارییەکانی نێوانیاندا. لە ساڵی 2018 دا دوو وڵاتەکە باڵیۆزەکانیان لە وڵاتەکانیان دەرکرد و زۆرجار لەسەر ململانێکانی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسڕائیل لێدوانی توندییان دژی یەکتر داوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG