Accessibility links

بەرپرسێک: لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیادا بۆ ناو هەرێمی کوردستان کەسێک گیانی لە دەستداوە


بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەینی وتی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە پیاوێک گیانی لە دەستداوە، بەرپرسەکە هێرشەکەشی خستە پاڵ تورکیا.

ئەنکەرە بەردەوام هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەکاتە سەر باکووری عێراق و دەڵێت هێرشەکانی دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانن.

ئیحسان چەلەبی سەرۆکی شارەوانی سیدەکانی نزیک سنووری تورکیا و ئێران, وتی " لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیادا بۆ سە ئوتومبێلێک پیاوێک کوژراوە."

چەلەبی بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت ڕۆژی هەینی ئەو تەرمەی کە دۆزراوەتەوە " دانیشتوویەکی ناوچەکەیە و پێشمەرگەشە."

چەندین ساڵە تورکیا چەند دەرزەنێک بنکەی سەربازیی لە باکووری عێراقدا بەڕێوەبردووە لە جەنگەکەیدا دژی بە پارتی کرێکارانی کوردستان.

بەغداد و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تۆمەتبار کراون بە تۆمەتی قبووڵکردنی ئەو هێرشە سەربازییانەی تورکیا لە پێناو پاراستنی پەیوەندییە ئابوورییە نزیکەکانییان لەگەڵ تورکیادا.

بەپێی دەزگای دژە تیرۆری کوردستان، لە سەرەتای مانگی چواردا، " بەرپرسێکی پلە باڵای سەربازیی " پارتی کرێکارانی کوردستان لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیادا بۆ سەر ئوتومبێلێک لە سنووری شنگال کوژراوە.

پێشبینی دەکرێت سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی دووشەممە سەردانی عێراق بکات، ئەمەش لە یەکەمین سەردانیدا بۆ عێراق لە ساڵی 2011 ەوە تاوەکو ئێستا.

وەزیری بەرگری عێراق لە مانگی سێدا وتی " ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەشی " دژی پەکەکە بە دوورزانی، بەڵام وتی تورکیا وعێراق " پێکەوە کاردەکەن بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی هەماهەنگی هەواڵگری."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG