Accessibility links

ئاکەپە پرۆژە یاسایەک بۆ گۆڕانکاری لە رێکخراوەکانی پارێزەران پێشکەش بە پەرلەمان دەکات


پارتی دەسەڵاتدار لە تورکیا رۆژی سێشەممە پرۆژە یاسایەکی پێشکەش بە پەرلەمان کرد بۆ گۆڕانکاری لە سیستمی یەکێتیەکانی پارێزەران ئەوەی نەیارانی دەڵێن پرۆژە یاساکە سەربەخۆیی و هەژموونی پارێزەران لاواز دەکات.

ئەگەر پەرلەمانی تورکیا کە ئاکەپە تیایدا زۆرینەیە پرۆژە یاساکە تێپەڕێنێت، ئەو کاتە تەنیا ڕێگە بە پێشەوەرانی یاسایی دەدرێت کۆمەڵەی خۆیان دابمەزرێنن بەو مەرجەی هەر کۆمەڵەیەک لە 2 هەزار ئەندام کەمتر نەبێت.

ئاکەپە دەڵێت ئەو گۆڕانکاریـیانە پێشبڕکێ لە بواری یاساییدا دێنێتە ئاراوە ، بەڵام پاریزەران دەترسن لەوەی پرۆژە یاساکە بە ئەندازەیەکی زۆر دەسەڵاتی چاودێری کۆمەڵەکانی یاسایی کە هەیانە لاوازبکات ، هەندێک لەوانە بە رەخنەگرتن لە حکومەتی تورکیا ناسراون.

لە راگەیەندراوێکدا رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی پارێزەران و کۆمەڵەکانی یاسای ئەوروپای بنکە لە برۆکسل داوای لە تورکیا کرد خۆی بەدوور ڕاگرێت لە گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێک کە کاریگەری لەسەر سەربەخۆیی و بێلایەنی و ئازادی ڕادەربڕینی پیشەی یاسایی دەبێت .

هەفتەی رابردوو پۆلیس لە دەرەوەی ئەستەنبوڵ ڕێگری کرد لە ئەنجامدانی ڕێپێوانێکی ناڕەزایی ئەندامانی ژمارەیەک لە ڕێکخراوی پـیشەوەری یاسایی لە دژی ئەم پـرۆژە یاسایە. پاشان پارێزەران شێوازی ناڕەزایەتیـیەکەیان بۆ مانگرتن گۆڕی هەتا ئەو کاتەی کاربەدەستان بۆ ڕۆژی دوایی ڕێگەیان پـێدان بچنە ناو شارەکەوە.

ئاکەپە خوازیارە یاساکە پەسەندبکرێت بەر لەوەی کۆمەڵەکانی پارێزەران لە مانگی دە هەڵبژاردنەکانیان ئەنجام بدەن.

سەرچاوە: ئاژانسی فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG